٢٧ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ١٣:١٣
Source: Mehrnews
کاردانەوەی کوردی سووریا سەرکوتی خەڵک لە لایەن ڕژێمی جۆلانی

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە پەرەسەندنی ناڕەزایەتی و سەرکوتی ناڕازیان لە حومس، ناوچە کەناراویەکان و سوەیدا هۆشداریی دا و داوای لە حکومەتی کاتی سووریا کرد بە ڕێزەوە بڕواننە خواستە ڕەواکانەوە و کۆتایی بە توندوتیژی بهێنن.

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک داوای لە حکومەتی سووریا کرد کە بە ڕێزەوە هەڵسوکەت بکات لەگەڵ خواستە ڕەواکانی سووریاییەکان لە ناوچە کەناراویەکان، باشوور و حومسدا و کۆتایی بهێنن بە لێدوانی هاندەرانە کە دەبێتە هۆی لەت لەت بوونی کۆمەڵگا.

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە ئەو بەیاننامەدانیگەرانی خۆی لەسەر پەرەسەندنی شەپۆلی ناڕەزایەتیەکان لە سووریا بەتایبەتی بە ناوچە کەناراویەکان و پارێزگای سوەیدا ڕاگەیاند و هۆشداریی دا کە کردنە ئامانجی خەڵکی سڤیل و ناڕازیان، وڵات بەرەو قۆناغێکی نوێ لە توندوتیژی دەبات.

هەروەها هێناوەیە ناڕازیان بەس داوای مافی ڕەوای خۆیان دەکەن و گفتوگۆی سیاسی و ئاشتیخوازانە تەنیا ڕێگا چارەی پەڕینەوە لە قۆناغی ئێستا و بردنە دەرەوەی وڵات لە دۆخی شڵەژاوە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha